هاتوچۆی سۆران هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سۆران هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، بە “رێگای زینی وەرتێ”دا هاتووچۆ مەکەن.

بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە کە رێگای (زینی وەرتێ) هاتوچۆکردن تیایدا زەحمەتە بەهۆی بەفربارینەوە.

هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشدا، رێگاکە بەهۆی بەفربارینەوە بووە بە شەختە  و هاتوچۆکردن بۆ شۆفێران بە گشتی و بۆ شۆفێری (بارهەڵگرەکان) بەتایبەتی زەحمەتە و مەترسیدارە، هەربۆیە پابەندیی رێنماییەکانی هاتوچۆ ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران: هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسانمان دەدەن

رێکخراوی پەیامنێران رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان دەدەن، کە ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە.…
Total
0
Share