نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی سلێمانی دەکات

محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سبەینێ چوارشەممە دەگاتە سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بانگهێشتی نۆیەمین دیداری سلێمانی کراوە.

بڕیارە بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیدارەکەدا سبەینێ چوارشەممە محەمەد حەسان بگاتە سلێمانی.

سبەینێ چوارشەممە نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە زانکۆی ئەمریکی دەست بەکارەکانی بکات.

دیدارەکە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، جگە لە محەمەد حەسان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکێکە لە ئامادەبووانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share