سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، ” ئەم هەنگاوە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چه‌کدانان و بهپیرهوهچوونی بانگه‌وازی به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە، ئەم هەنگاوە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه و رێگە بۆ دیالۆگێکی راستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێزدەکات”.
سەرۆکی هەرێم دەشڵێت، “ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه و هه‌مووان چاويان لهوهيه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكه‌ى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵامبدرێتەوە، ئه‌مه زەمینەیەکی دروست و گونجاو ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌بێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مهينهتى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات”.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەش دەڵێت، وێڕای ستایش و پێ‌زانین بۆ رۆڵی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له پشتگیری‌کردن و هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که، دووپاتیدهكهينهوه كه هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه پشتگیريی هه‌موو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە، هه‌روه‌ها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييهك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە.