کارەبای سلێمانی: کارەبای ژمارەیەک سەرپێچیکار بڕدران

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای ژمارەی سەرپێچیکار بڕدران و لە داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای ژمارەیەک سەرپێچیکار بڕدران، کە لەماوەی رابردوودا زیادەڕەوییان کردبووە سەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتەکە لە گەڕەکەکانی رزگاری و راپەرین ئەنجامدراوە کە تیایدا ئەو شوێنانەی زیادەڕەوییان کردووتە سەر تۆڕەکانی کارەبا و سەرپێچییان کردبوو سزادران.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکەی کارەبای سلێمانی لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share