تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دەستپێدەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە 15 ی ئەم مانگەوە تۆمارکردنی ناوی لیست و حزب و هاوپەیمانی و کەسایەتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکات.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە 15 ی نیسانەوە تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و تا 4 ی ئایار بەردەوامدەبێت.

ئاشکراشیکرد، پێویستە نوێنەری هاوپەیمانییە سیاسییەکان سەردانی فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان بکات بە مەبەستی خۆتۆمارکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە بەغداد دەستگیرکران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد دەستگیرکردنی ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلیی سەرپێچیکاری لە کەرخ راگەیاند. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share