هاتوچۆی زاخۆ: لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایدەگەیەنێت، لە سەنتەری شارەکە رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، کاتژمێر 10ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناو سەنتەری شاری زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری BMW خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا.

هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، پاش ئەوەی خۆی کێشاوە بە ستونە کارەباکەدا، دواتر خۆیشی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری LEXUS و لە ئەنجامدا، شۆفێری BMW  ـەکە برینداربووە و زیانی ماددییش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و ستونە کارەباکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ساڵانی رابردوو ئەمکاتانە دەستمان بە دابەشکردنی نەوت کردبوو

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا بڕیاری دابەشکردنی نەوتیان بەدەستنەگەیشتووە و ساڵانی رابردوو ئەمکاتانە دەستیان بەو…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.…
Total
0
Share