بنکەی بومەلەرزەزانیی ئەوروپی بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەڕاستی میانماری هەژاندەوە.
بنکەی بومەلەرزەزانیی ئەوروپی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 84 کیلۆمەتر لە باشووری شاری ماندالای میانمار و لە قووڵی 35 کیلۆمەتر روویداوە.
تا ئێستا دەزگا رەسمییەکانی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکردووە.
کۆتایی مانگی رابردوو بومەلەرزەیەکی دیکەی وێرانکەر وڵاتەکەی هەژاند کە بەهۆیەوە سێ هەزار و 600 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج هەزار کەسیش برینداربوون.