ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سیستمی پەیڕۆڵ بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار كاراكراوە و لە سبەینێوە لەلایەن یەكەی ژمێریاریی بەشێك لە فەرمانگەكان كاری لەسەر دەكرێت و دەنێرێت بۆ گەنجینەكان كە وردبینی تێدادەكرێت و راستەوخۆ ئامارەكە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دەچێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، پێشتر بەغداد داوای ئامادەكردنی تەرازووی پێداچوونەوەی بۆ مانگی سێ لەگەڵ داهاتی نانەوتیی هەرێم كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەبكرێت و گۆڕانكاریی لە لیستی مووچەی مانگی چوار ناكرێت بەو پێیەی لەسەر بنەمای لیستی مووچەی مانگی سێ لیستەكە بۆ ئەم مانگە ئامادەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share