قوباد تاڵەبانی: باشترین رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچ هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستانە

قوباد تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت لێکتێگەیشتنی باش هەیە و دەشڵێت، باشترین رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستانە لە گەشەپێدانی ئابوری و رەخساندنی هەلی کار.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ یۆنان و لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی ئەمڕۆ لەگەڵ یۆرگۆس یراهێپیتریتس، وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێکرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا. جەختیشکرایەوە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و یۆنان زیادبکرێت و کاربکرێت لە داهاتوودا گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئەسیناشدا بکرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند باشترین رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئەوەیە کە یۆنان و یەکێتیی ئەوروپا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە گەشەپێدانی ئابوری و رەخساندنی هەلی کار تا گەنجان بیر لە کۆچی نایاسایی نەکەنەوە، چونکە ئەم جۆرە کۆچکردنە هاوکات بە زیانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاشە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا. قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە هەنگاوی زۆر باش نراوە و لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زووتر کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.

سەبارەت بە دۆخی سوریا و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکەش هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک…
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share