لە هەولێر گۆشتی رێوی بە خەڵک فرۆشراوە

دوکانێکی گۆشتفرۆش لە هەولێر بە نایاسایی گۆشتی رێویی کێویی بە خەڵک فرۆشتووە؛ قائیمقامیەتیش دەڵێت، شوێنەکەیان داخستووە.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، شوێنێک بە ناوی گۆشتفرۆشی “باوکی حیکمەت” بە نهێنی و بەدەر لە یاسا گۆشتی رێویی کێویی فرۆشتووە بە هاوڵاتییان.

جەختیکردەوە، ئەم ئاژەڵە موڵکی سروشتی کوردستانە، هەر بۆیە فرۆشتنی گۆشتی ئەو جۆرە ئاژەڵانە، رێگەپێدراو نییە.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی و ئەو کەسانەشی لەو شوێنە کاریان دەکرد، گیراوەتەبەر و شوێنەکەیان داخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share