بەرێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ئاستی پێویستدا نییە و بەجۆرێک کەمە، کە خەرجی یەک مانگی نەخۆشخانەیەکی ئەهلییە.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بودجەیەی بۆ بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ ساڵی 2025 تەرخانکراوە تەنها 20 ملیار دینار بووە و لە ئاستی پێویستدا نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بودجەیەی بۆ تەندروستیی سلێمانی دیاریکراوە بۆ سەرجەم پێداویستییە پزیشکییەکان و خەرجی دەرمان و تاقیگە و ئامێرەکانە، ئەمەش بەشی پڕکردنەوەی ئەو پێداویستییانە ناکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بودجەیە بەجۆرێک کەمە، کە تەنها پێداویستی و تێچووی یەک نەخۆشخانەی وڵاتی ئوردنە، یاخود تەنها بەشی خەرجی یەک مانگی نەخۆشخانەیەکی ئەهلییە.