وتەبێژی پەرلەمانی ئێران: ئەمڕۆ لە پەرلەمان گفتوگۆی کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ و مشتومڕ لەبارەی پرۆژەیاسای کشانەوە لە پەیمان و رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکات.

عەباس گودەرزی، وتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران مشتومڕی پرۆژەیاساکەی لیژنەی ئەمنیی پەرلەمان دەکات لەبارەی کشانەوە لە پەیماننامەی ئەتۆمی”.

وتیشی، “لەبەر گرنگی و هەستیاریی پرۆژەیاساکە چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی چاودێرانی دەستوور لە پەرلەمان ئامادەدەبن و، بە زوویی دەستدەکرێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاساکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
زیاتر ببینە

لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی تاڵیباندا كۆبووەوە
عەلی قەرەداغی: پشتیوانیی براكانمان دەكەین

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیباندا…
Total
0
Share