بەهای زێڕ زیاتر دابەزی

ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 25 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 13 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە سێ هەزار و 38 دۆلاردا بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهای ئەمڕۆی ئۆنسەیەک زێڕ بەراورد بە هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکۆر: هیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیى بۆ سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم نیشاندەدات، بەڵام دەڵێت هیچ رێککەوتنێکى…
Total
0
Share