ئەندامێکی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ، 2026، حکومەتی عێراق یاسای بودجەی نابێت.
دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایکرد، بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق یاسای بودجەی نابێت، چونکە حکومەتی نوێ لە 16ی ئایارەوە دەستبەکار بووە و ناتوانن لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەیاسای ساڵی 2026 ئامادەبکەن.
وتیشی، لە ئێستاوە دەستکراوە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 و دابینکردنی مووچەش لەسەر بنەمای یەک لەسەر 12 دەبێت.