بەرگریی شارستانیی سۆران: سێ لیژنەمان بۆ خەمڵاندنی زیانی تەرزە بارینەکە پێکهێنا

بەرگریی شارستانیی سۆران سێ لیژنەی بۆ دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی زیانلێکەوتوانی شەپۆلی تەرزە بارینەکەی چەند رۆژی رابردوو پێکهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، بە مەبەستی خەمڵاندنی زیان پێگەیشتووانی ئەو شەپۆلە تەرزەیەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە، سێ لیژنە پێکهێنرا.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە زیان پێگەیشتووان دەکەین بۆ تۆمارکردن و هەڵسەنگاندن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بکەن و ئەم پێداویستییانەیان ئامادەبێت: (کارتی نیشتمانی و ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتوو) بۆ دیاری کردن و زانینی قەبارەی زیانەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی پێنجشەممە کۆتا مۆڵەتی تۆمارکردنە و هاوڵاتییان دەبێت بەپێی شوێنی جوگرافیایان سەردانی ئەم شوێنانە بکەن، (بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران شەقامی کاوە – بنکەی بەرگریی شارستانیی رەواندز – بنکەی بەرگریی شارستانیی دیانا).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share