داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت بە پەلە هێلكە وەربگرن

بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە كەركوك، داوا لە هاوڵاتییان دەكەن پەلەبكەن لە سەردانی شوێنەكانیان بۆ ئەوەی هێلكە و نیشاستەی بەشەخۆراك وەربگرن.

ئەو هێلكەیە تایبەتە بە بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان و بریكارەكان دەڵێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە مەترسیی خراپبوونی لەسەرە و داواكارن هاوڵاتییان بڕۆن بۆ وەرگرتنی.

لە بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزاندا، وەزارەتی بازرگانیی عێراق چوار خۆراكی زیادكرد، كە بریتی بوون لە نیشاستە، ئاردی سفر، شەعرییە و هێلكە، پێشتر شەعرییە و ئاردی سفر دابەشكراون و لە كەركوك دەستكراوە بە دابەشكردنی هێلكە و نیشاستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد…
Total
0
Share