قوباد تاڵەبانی: سلێمانی هەمیشە شانازی بەوە دەکات کە پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە شانازی بەوە دەکات کە پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە، ئامانجیشمانە لە داهاتوودا سلێمانی ببێتە پایتەخت و ناوەندیی داهێنان و تەکنەلۆجیا لە کوردستان و ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سلێمانی شانازی بەوەوە دەکات کە هەمیشە ناوەند و پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە، ئێستاش لەپاڵ ئەم شانازییەدا، ئامانجمانە لە داهاتوودا سلێمانی ببێتە پایتەخت و ناوەندی داهێنان و تەکنەلۆجیا لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشدا، چەند ساڵێکە لە هەوڵداین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ داهێنان، بەرێوەچوونی ساڵانەی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، کوردستان و سلێمانی پڕن لە گەنجی زیرەک کە خولیای داهێنانیان تێدایە، ئەوان پێویستییان بە پشتگیری و ژینگەیەکی لەبارە و ئێمەش ئامانجمانە چ وەک حکومەت و چ لەرێگای هاندانی کەرتی تایبەت و زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانەوە وەبەرهێنان لەسەر بیرۆکە و تواناکانیان بکەین.

وتیشی، ئەمە رێگایەکی درێژە و ئێمە هێشتا لەسەرەتاداین، بەڵام دڵنیاین و ئیرادە و روئیامان هەیە ئەم خەونە بکەین بەڕاستی و سلێمانی بکەینە یەکێک لەناوەندە گرنگەکانی داهێنان و تەکنەلۆجیا لەناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share