بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری ناحیەی هەڵشۆ 24.2 ملم بارانباریوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی بۆ 9:00 ی شەوی ئەمڕۆ زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی هەڵشۆ باریوە کە بڕەکەی 24.2 ملم بووە و دوای ئەویش لە ناحیەی حاجی ئۆمەران بووە کە بڕەکەی 14.6 ملم باران بووە.
ئاشکراشیکرد، لەم ماوەیەدا کەمترین باران پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە کە تەنها 0.1 ملم بووە و دوای ئەویش خانەقین کە 0.2 ملم بووە و پاشتریش ناحیەی بامەرنێ کە تەنها 0.4 ملم بارانی لێباریووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی تەرزەبارین سنووری ئیدارەی سۆرانی گرتەوە، وەک لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیشدا هاتووە، لە ماوەی 12 کاتژمێردا 13.4 ملم بارانی لێباریوە.