ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمشەوی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمشەوی بڵاوکردەوە و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە تەوەری یەکەمی گفتوگۆکەدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمشەوی بڵاوکردەوە، کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر حەوت پڕۆژە یاسا ئەنجامدەدرێت، کە یەکێک لە پڕۆژە یاساکان دەربارەی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیە.

هاوکات، شەوی رابردوو بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دانیشتنەکە دواخرا و پرۆسەی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامنەدرا، هەروەها لە ئەگەری تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە هەڵەبجە دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران، گفتوگۆ لەسەر حەوت تەوەر دەکرێت، کە بەشێکیان ئەمانەن (دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە عێراق – دەنگدان لەسەر یاسای – هاوتاکردنی بڕوانامەی ئەکادیمی عەرەبی و بیانی – دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەمواری یەکەمی خوێندنی باڵای تایبەت – خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای پێشنیارکراوی ژینگە)

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست، گەڕانەوە…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: خەڵكانێك لەناو حكومەتدا كاردەكەن بۆ ئەوەی خاڵە بەهێزەكانی سلێمانی لاوازبكەن

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی دەرمانی سنوورەكە بە هیچ كەس و لایەنێك چارەسەرناكرێت حكومەت نەبێت و دەشڵێت، خەڵكانێك…
Total
0
Share