نوخشە ناسیح بۆ دوکاندارانی دارەسووتاوەکە: هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی نوخشە ناسیحدا هاتووە، “بەڕێزان کاسبکارانی بازاڕی دارە سووتاوەکەی شاری سلێمانی، بەداخەوە درەنگانێکی شەوی رابردوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی دارەسووتاوەکە، چەندین کاسبکار کە ژیان و قوتی خێزانەکانیان لەسەر ئەو دوکانانە بوو، زیانی ماددیی گەورەیان بەرکەوت”.

دەشڵێت، “بەناوی پارێزگای هەڵەبجەوە، هاوخەمیی خۆمان رادەگەیەنین، سوپاس بۆ خوا کە زیانی گیانی نەبوو”.

لە پەیامەکەی پارێزگاری هەڵەبجەدا ئەوەش هاتووە، “هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە و لەو ناڕەحەتییەی بەرۆکی ژیانی خۆتان و خێزانەکانتانی گرت، دەربازتان بکات”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەپێی خەمڵاندنەکان، زیاتر لە 100 دوکان زیانیان بەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
Total
0
Share