کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لێزمەباران دەبێت و سبەی یەکشەممەش، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتى هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کات و شوێندا، لێزمەباران دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لە درەنگانی شەودا، کەش سەقامگیر دەبێتەوە کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆیاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی یەکشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمییش، بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 25  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22پلەی سیلیزی

دهۆک : 23  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :29 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆ هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە كە لە دوای 60 رۆژ خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەكانیان بگوازنەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share