راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە 17ی ئەم مانگە هەلیكۆپتەرێكی برایانمان لە پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە بەرزترین خاڵی چیای پیرەمەگرون لە سنووری پارێزگای سلێمانی كێشەی تەكنیكی بۆ دروستبوو كەوتە نێو چاڵێكی بەفرەوە و دوای ئەوەی لەلایەن تیمەكانەوە گەڕان و پشكنین ئەنجامدرا و نەتوانرا شوێنی سەرنشین و هەلیكۆپتەرەكە دیاریبكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، تیمی فڕۆكەوانیی تایبەتیی دژەتیرۆر لە ماوەیەكی كەمدا و لە هەمان شەودا توانیان شوێنی هەلیكۆپتەرەكە دەستنیشان بكەن و سەرنشینەكانی رزگار بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دواتر تیمەكانمان بەشێوەیەكی پرۆفێشناڵ و سەلامەت لە ئەركێكی سەختدا توانیان هەلیكۆپتەرەكە لە چیای پیرەمەگرونەوە بگوازنەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، “هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە”. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی…
Total
0
Share