بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزین کردووە و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 43 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 71 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 114 دۆلار.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەندێکجاریش، نرخەکەی بەرز و نزم دەکات.
لەئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەمجۆرەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 552 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 644 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 674 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 737 هەزار دینارە