تەرمی رۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا بەخاکدەسپێردرێت

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە رۆژنامەنووسی کورد بەڵێن ساڵح لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دواییکرد، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەو وڵاتە بەخاکبسپێردرێت.

بڕیارە کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەرمی رۆژنامەنووس بەڵێن ساڵح لە گۆڕستانی ستۆن وۆڵ لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەخاکبسپێردرێت.

هاوکات بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی پرسەی ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێوەبچێت.

کۆچکردوو یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانى کورد و بێژەرى پێشووى رادیۆى دەنگى ئەمریکا و، براى دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share