قوباد تاڵەبانى: بەڵێن ساڵح میدیاکارێکى دڵسۆز و بەئەزموون بوو

جێگرى سەرۆک وەزیران لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمى بۆ کۆچى دوایى رۆژنامەنووس “بەڵێن ساڵح” دەردەبڕێت و دەڵێت، دڵسۆز و بەئەزموون بوو و لەرێی دەنگی ئەمریکاوە خزمەتی بەرچاوی دەکرد.

دەقى پرسەنامەکە:

برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست.

کاک بەڵێن میدیاکارێکی دڵسۆز و بەئەزموون بوو کە لەرێی دەنگی ئەمریکاوە خزمەتی بەرچاوی دەکرد. بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share