“خۆكوژەكان بەڕێوەن و چەندین تەقینەوە دەكەن”

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، هۆشداری دەدات لەوەی ژمارەیەك خۆکوژ بەنیازن لە بەغداد خۆیان بتەقێننەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد نووسراوێكی بەپەلەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغداد ناردووە و هۆشداریداوە لە بوونی چەند خۆكوژێك لەناو بەغداد.

نووسراوەكە ڕایگەیاندووە، “دەزگایەکی ئەمنی لەڕێگەی نامەیەكی نهێنی و بەپەلەوە زانیاریی پێداوین كە تیرۆریستانی داعش بەنیازن لەڕێگەی خۆكوژەكانەوە هاوڵاتییانی سڤیل لە ناوچەی شوعلە بكەنە ئامانج.”

دەشڵێت، “خۆكوژەكان لە ڕێگای تاڕمییە- تاجی- ڕێگای خێرای شوعلەوە دزەدەكەن و ناوچەی مەبەستیش بازاڕی ساحە و عەلوەی سەوزەی شوعلەن.”

لە نووسراوەكەیدا كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەوانەی پۆلیسی فریاكەوتنی كردووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد داوادەكات فەرمانگەكانی دەوڵەت و دامەزراوەكانی میری و كۆمەڵانی خەڵك بپارێزرێن، چونكە وەك خۆی ئاماژەی بۆكردووە، “تەقینەوەكان لە چەند كاتژمێری داهاتووی ئەمڕۆدا ئەنجامدەدرێن.”

دوێنێش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە نووسراوێكدا باسی لەوە كردبوو كە ژمارەیەك خۆكوژ بە نیازن چەند شوێنێكی بەغداد بكەنە ئامانج و تەقینەوە ئەنجامبدەن.

نووسراوەكەی دوێنێی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد

هەر دوێنێ، نەسڕ شەمەری، وتەبێژی بزووتنەوی نوجەبا ڕایگەیاندبوو، “سێ خۆكوژ بەنیازن خۆیان لە بەغداد بتەقێننەوە.”

ناوبراو لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا وتبووی، “پێنج کەس بەنیازبوون ڕۆژی پێنجشەممە خۆیان بتەقێننەوە، بەڵام دووانیان خۆیان تەقاندەوە و سێ خۆكوژەكەی تر پێدەچێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا خۆیان بتەقێننەوە”.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دوو خۆكوژ لە گۆڕەپانی “تەیەڕان” لە ناوچەی “باب شەرجی” لە بەغداد خۆیان تەقاندەوە و 32 كەس كوژران و 110 كەسیش برینداربوون، دواتر ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەكان ڕاگەیاند و ناسنامەی یەكێك لە خۆكوژەكانیش ئاشكرابوو كە گەنجێكی سعودی بووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆما 4-3 سپیزیا

بابەتی دواتر

ئیشبیلیە 3-0 قادیش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share