وەزارەتى کارەبا: لە رۆژانى جەژندا 18-20 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانى جەژن لەنێوان 18 بۆ 20 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

وەزارەتى کارەباى هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەهەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەپشتبەستن بە نزیكەی چوار هەزار مێگاوات كارەبا، رۆژانە 18-20 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

دەشڵێت، زیاتر لە حەوت هەزار كرێكار و فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و…
Total
0
Share