بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش بەغداد و دیمەشق هەماهەنگی دەكەن

چەكدارانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران بەغداد و دیمەشق لە هەوڵی هەماهەنگیدان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لە هەردوو وڵات.

ڕاپۆرتەكە كە لەلایەن لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئامادەكراوە و ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات بڵاوكرایەوە ئاشكرایدەكات، لەنێو ئەو لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە تێپەڕبوونی هێزە وشكانییەكانی عێراقە بە سنووردا بۆ لێدانی داعش یان ئەنجامدانی بۆردومانی ئاسمانی یان كردەی تایبەت بۆ كوشتنی سەرانی ڕێكخراوەكە لە ناوچە سنوورییەكانی خاكی سوریادا.

لای خۆیەوە قاسم محەمەد ساڵح، فەرماندەی هێزە وشكانییەكان وتی، ڕێوشوێنی نوێ بۆ زامنكردنی سنوور لەگەڵ سوریا دەگیرێتەبەر بەمەبەستی ڕێگری لە پەڕینەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەڕێی هەڵكەندی خەندەق و دانانی تەلبەند و چڕكردنەوەی چاودێرییە ئەلیكترۆنییەكان.

ڕێوشوێنەكان لەكاتێكدایە ماوەیەكە هەڕەشە و پەلامارەكانی پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوەكە لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق زیادیانكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

“چارەسەركارێكی سروشتی” دەستگیركرا كە پشكۆی ئاگری خستووەتە كۆمی تووشبووانی مایەسیرییەوە بە مەبەستی “چارەسەركردنیان”. تۆمەتبارەكە پیاوێكی دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی بانکی رەشیدەوە قەرزی دەستپێشخەری دەداتە هاوڵاتییان

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، قەرزی دەستپێشخەریی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە راگەیەندراوە، ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی کاریگەرە بۆ وەبەرهێنان لە…
Total
0
Share