هەڵگورد زرار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، پێشبینیدەكرێت لە پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەوە بۆ كاتەكانی ئێوارە و شەو هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی بارانبارینەوە كە سەرچاوەكەی نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێكی زۆری شێیە لە دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەكانمان سەرەتا بارانبارین لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەكات دواتر بۆ كاتەكانی ئێوارە و شەو زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، “پێشبینیدەكرێت لە ناوچەكانی دهۆك و دەوروبەری و شاخاوییەكانی هەولێر ببارێت و ناوچەكانی دیكەی وەك هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان ئەگەری تاوەبارانی بەهاری و بروسكەی هەیە وە پلەكانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن”.
باسی لەوەش كردووە، قۆناغێكی دیكەی شەپۆلەكە دووبارە بەهۆی هەلكشانی بڕێكی زۆری شێ لە دەریای سوورەوە و وە نزمبوونەوەی پەستانی هەوا لەسەر ناوچەكانمان رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ناوچەكانمان دەگرێتەوە و بڕی باران لەو قۆناغەیان باشترە و ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە بە گوێرەی نوێترین گۆڕانكاریەكان بێت تاوەكو نزیك 10 مانگ بارانبارین بەردەوامدەبن و بڕێكی باشی باران دەبارێت.