پەیامى حکومەتى هەرێم دەربارەى دابەشکردنى مووچە پێش جەژن

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەمویلى مووچە بگات پێش جەژن مووچەى سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکەن.

پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەگەر تەمویلى مووچە بگاتە دەستمان، پێش جەژن مووچەى سەرجەم موووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەشدەکەین.

وتیشى، “لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ هەنگاوى باشمان بڕیوە، لەسەر زۆرینەى گرفتە تەکنیکییەکانى مووچە چارەسەر دۆزراوەتەوە، ئەگەر سوپرایس و داواکاریى تازە نەبێت، هیچ کێشەیەک نەماوەتەوە”.

دەربارەى مووچەى مانگى 12ش پێشەوا هەورامانى باسى لەوەکرد، “روونە کە مووچەى ئەو مانگە لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە نەدرا”.

لە وەڵامى پرسیارێکیشدا کە ئایا سبەینێ خشتەى مووچە رادەگەیەندرێت، وتەبێژى حکومەت وتى، “ئەگەر تەمویلەکە بگات، بەڵێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بەزووترین كات مووچەی مانگی 10 خەرجبكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بە زووترین كات مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرجبكات…
Total
0
Share