دەستەی گەشتوگوزار: 200 کۆمپانیا گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، کۆمپانیا گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن و کارئاسانی تەواویان بۆ کراوە و هەماهەنگییان لەگەڵ کراوە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێمی کوردستان بە کەرتی گشتی و تایبەتەوە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، پێشبینیدەکەین ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران بە تایبەت لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆنەکاندا لەلایەن بەشێک لە گەشتیارانەوە گلەییمان لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخەوە پێدەگات، بۆ ئەمساڵ لیژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی نرخی شوێنە گەشتیارییەکان، هەر شوێنێك پابەندنەبێت سزادەدرێت.

باسیلەوەشکرد، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان دەستەی گەشتوگوزار و کۆمپانیا گەشتیارییەکان هەیە، کە 200 کۆمپانیا کاریان هێنانی گەشتیارە بۆ هەرێمی کوردستان، لە بازگەکان و لەناو شارەکانیش کارئاسانیی زۆریان بۆ دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێمە بۆ جەژنی نەورۆز ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی نێودەوڵەتی هاتوونەتە هەرێم و بەشداریی ئاهەنگەکانی ئەو بۆنەیەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: کاندید هەیە پۆستەری بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە       

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژینگە لەسەروو هەمووشتێکەوە، کاندید هەیە پۆستەری هەڵمەتی بانگەشەی بە دارەکانەوە هەڵواسیوە و زیانی…
Total
0
Share