هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری سوریا پچڕا

ئاڵای سوریا

رێکخراوی چاودێریی ئینتەرنێت “نێتبلۆکس” بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، “هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری سوریا پچڕا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داتاکانی تۆڕەکە ئاماژە بە پچڕانی ئینتەرنێتی سەرتاسەری لە سوریا دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکان کە لە چەند شارێکی وڵاتەکەدا کاریگەریی زۆری دەبێت”.

تاوەکو ئێستا هۆکاری پچڕانی خزمەتگوزارییەکە ئاشکرا نەکراوە، ئەمە یەکەمجار نییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوریا تووشی پچڕانی ئینتەرنێت دەبێت.

لە مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئازاردا، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە باشوور پچڕا، بەتایبەتی لە سوەیدا و دەرعا، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە کە پچڕانی ئینتەرنێت بەهۆی تێکدەرەکانەوە بووە.

لە مانگی یەکی ساڵی رابردووشدا لە دیمەشقی پایتەخت و لادێکانیدا پچڕانی کارەبا تۆمارکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
زیاتر ببینە

گەنجێک دوای سێ رۆژ لە بومەلەرزەکەی تورکیا کارێکی سەرسوڕهێنەری کردووە بۆ زیندوو مانەوەی

گەنجێکی تورکی لەدوای بومەلەرزەکەی تورکیا لەپێناو زیندوو مانەوەی لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا تەنها میزی خۆی خواردووەتەوە دوای رزگارکردنی…
Total
0
Share