بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی گەرمیان ناوی 343 كەس بۆ وەرگرتنی زەوی لە نزیك سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكانیان بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 343 كەس بۆ وەرگرتنی زەوین ناویان راگەیەندراوە و لەم پڕۆسەیەشدا ساڵانی خزمەت و خاڵ رەچاودەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەریەكە لە ناوچەكانی “خانەقین، كەركوك، دووز و داقوق، كفری و سەرقەڵا، رزگاری، متفەرقە، جەبارە و قەرەتەپە، گردەگۆزینە، كۆكس، قۆرەتوو و پێباز” ناوی ئەو كەسانەی تێدایە كە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشكراكراوە.
لەم لینكەوە ناوەكان داونلۆد بكەن.