سێ رووداوی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

لە کەلار بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆ، شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە قەزای کەلار شەش کەس برینداربوون”.

دەشڵێت، لە گەڕەکی جوتیاران نیسان ناڤارا و پاسکیلێک پێکیاندادا بەهۆیەوە پاسکیل سوارەکە برینداربوو، رووداوێکی دیکەی پێکدادان لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل لە “شەقامی سەد ماڵەکە ” روویدا بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون”.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “رووداوی سێیەم لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری روویدا لەنێوان نیسان سەنی و تویۆتا کراون بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون کە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنییەکەن، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکان”.

May be an image of 6 people and car

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share