“ئەمڕۆ بڕیار لەبارەى مووچەى مانگى سێ-وە دەدرێت”

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرى دارایى عێراق بڕیار لەبارەى مووچەى مانگى سێی مووچەخۆرانى هەرێم بدات.

میدیاى رەسمیی یەکێتى ئەمڕۆ یەکشەممە لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوبووە و، کەمێکی دیکە لیستەکە دەخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پارەدارکردن “تمویل” بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕیاری پارەدارکردنەکە بدرێت، ئەوا لەم دوو رۆژەدا پارەی مووچەی مانگی سێ رەوانەی هەرێم دەکرێت.

دوێنێش سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەركە حكومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەركە حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان و پێشمەرگە بنێرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share