عەلی حەمەساڵح: هیچ بڕیارێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبا نەدراوە

پەرلەمانتارێکی هەرێم رایگەیاند، “هیچ بڕیارێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبا نەدراوە”.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، “هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبا، کۆتا نرخ کە 10 رۆژ پێش ئێستا دایانناوە زۆرە و رەتیدەکەینەوە، دوای ئەو بانگەشەیەی کردمان، نزیکەی 30%ی نرخیان دابەزاند، بەڵام هێشتا زۆر زۆرە و رەتدەکەینەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “لە 1 تا 100 کیلوات، کیلۆی 190 دینارە، هەتا 600 کیلۆی 100دینار ، 600 بۆ 750 کیلۆی 133 دینار، لە 750 بۆ 900 دەبێتە 166 دینار و لە 900 بۆ سەرەوە زۆر زیاددەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share