بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزی كوردان و سەری ساڵی نوێی كوردی، كە هاوكاتە لەگەڵ راپەڕینی كەركوكی قودسی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە كوردستانییانی خۆشەویست دەكەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانی بۆ هەمووان دەخوازم.”

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێكەوەیی، برایەتی و یەكڕیزیی كوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریكردنی دۆزی كورد لە هەموو شوێنێك، میللەتی كورد شایستەی ژیانێكی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێكەوە شان بە شان هەوڵبدەین و كاربكەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی كورد و سەرفرازیی بۆ كوردستان و نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە…
زیاتر ببینە

“تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێدەكات، یەكێتیی مامۆستایان پێشنیازیكردووە دەرگای خوێندنگەکان بە ڕێکاری توندی…
Total
0
Share