د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆزبێت

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بۆ كوردان نەتەوە ڕەسەن و دێرین و جوامێرو فیداكارەكە لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانەدابن نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆزبێت”.

دەشڵێت، “نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادیی و ژیانەوە و بەهار و بەهات و ئاشتیی و تەبایی و گەشانەوەی گشتییە، كورد هەمیشە پشتیوانی دیالۆگ و لێبوردەیی و قبووڵكردنی یەكتر و پێكەوەژیان بووە، وا بە تێكۆشان و هەوڵی هەمووان بەرەو رۆشنایی ئومێدی سەركەوتن دەڕۆین و بەیەكەوەبوون و هاوخەباتیمان خێراتر و بەهێزتر و بەرهەمدارتر دەمانگەیەنێتە ئامانجەكانمان”.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “كورد لە هەر پنتێكی ئەم جیهانەدا بێت ئەو شوێنەش كوردستانە، سەرتان داگیرسێنن، تا نەورۆز لە هەموو شوێنێكی جیهاندا دۆستانە، مرۆڤانە و جوامێرانە دەكەنەوە و هەموو زەوی دەكەنە خۆرێكی داگیرساو، دەیكەنە پەیام و پەیك و هێمای نیشتمانی گەردوونگەرای كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد. لە رێوڕەسمێكدا…
Total
0
Share