ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی زیادتر لە جارێک پاسپۆرتەکانیان ونکردووە یان تێکچووە، دەیانەوێت دووبارە ببنەوە بە خاوەنی پاسپۆرت، بەڵام لە دەرەوەی ووڵات نیشتەجێن، پێویستە بگەڕێنەوە ناو هەرێمی کوردستان و مامەڵەی ونبوونی پاسپۆرتەکانیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی لە باڵیۆزخانە و کونسڵخانەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات ناتوانن ئەم جۆرە مامەڵەیە ئەنجامبدەن بۆ ئەم باسە پێویستیان بە مانەوەی دوو بۆ سێ مانگە ، تاکو مامەڵەکانیان لە نێوان دادگای لێکۆڵینەوە و دادگای کەتن تەواو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share