سبەی لەم ناوچەیە نەوتی سپی دابەشدەكرێت

لیژنەی سووتەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خوڕماڵ رایدەگەیەنێت، سبەی نەوتەكەی حكومەتی عێراق بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێـت.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی سووتەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی ناحیەی خوڕماڵ دەكەیــن سبەینێ دەست بە دابەشكردنی 200 لیترنەوتی حكومەتی عێراق بە نرخی 60 هەزار دینار لە سەنتەری شار دەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی ئەو بڕە نەوتەی كە هەفتانە بەدەستمان دەگات لە سەرجەم گەڕەكەكان بەردەوامدەبێت و دڵنیایی دەدەینە سەرجەم هاوڵاتییان كە سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی بەشەنەوتەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو و بووە هۆی تێكچوونی تەندروستیی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە…
Total
0
Share