لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لە منداڵێكی تەمەن یەك ساڵی داوە و گیانیلەدەستدا.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی مۆردانەی پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێكی تەمەن یەك ساڵی داوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە گیانیلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ بەندكراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیدا گیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share