مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرمانی ماوەبەسەرچوو بزانە

بەکارهێنانی دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی نەمای کاریگەریی دەرمانەکە، لە هەندێک جۆری دەرماندا زیانی گەورەی بەدواوەیە.

ئۆلگا ئیولانیکنا شارەزای پزیشکی لە تاقیگەی هیمۆتێست دەڵێت، بەکارهێنانی دەرمانی ماوەبەسەرچوو مەترسیدارە، ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری کێشەکانی دڵ و کۆئەندامی دەمار و رێکخستنی لێدانی دڵ بەکاردەهێنرێت، ئەگەر ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووبێت و هێشتا بەکاربهێنرێن کاریگەرییان نامێنێت و مەترسییەکان لەسەر جەستە زۆر دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرمانە شلەکانی وەک شروب و قەترەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەکتریایان لێکۆدەبێتەوە، کە هەم کاریگەری خراپ لەسەر کۆئەندامی هەرس دروست دەکات، هەم دەبێتە هۆی هەوکردن بەتایبەت هەوکردنی چاو و لووت لە منداڵان و ئەو کەسانەی بەرگرییان کەمە.

دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری، ژەهراویبوون، کێشەکی دڵ و گورچیلە و جگەر و کێشەی بینین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share