شەکرە و هەستکردن بە گەرمای جەستە.. چ پەیوەندییەک هەیە لە نێوانیاندا؟

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە جیهاندا 400 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماری تووشبووانی شەکرەی بڵاوکردەوە رایگەیاندووە، لە ساڵی 1980دا ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە جیهاندا 108 ملیۆن کەس بووە، لە ساڵی 2014دا بەرزبووەتەوە بۆ 422 ملیۆن کەس.

باسی لەوەکردووە کە نەخۆشییەکە لە وڵاتانی کەم دەرامەت و مامناوەند بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هەروەها رێژەی مردن بەهۆی شەکرەوە لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2019 بە ڕێژەی %3 بەرزبووەتەوە.

بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەستکردن بە گەرمای زۆر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی تووشبوون بێت بە نەخۆشیی شەکرە.

هەروەها دەکرێت بە پێچەوانەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هۆکاری پاڵنەر بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

 

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نەخرایە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

هیچ نزیکبوونەوەیەک لە نێوان هیلال و مێسی ڕووینەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share