ئاگربەست کۆتاییهات و هێرشەکان دەستیانپێکردەوە

وادەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس کۆتاییهات و هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیانپێکردەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە شەوی رابردووەوە زیاتر لە 35 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین بڵاویکردەوە، لە هێرشەکاندا لایەنی کەم 200 هاوڵاتیی فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.

لە هێرشەکەدا مەحمود ئەبو وەتفە گەورە بەرپرسی ئەمنی لە بزووتنەوەی حەماس کوژراوە.

بە وتەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل، هێرشەکان لە ئەنجامی رەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکانیان لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە ئەنجامدراون.

كارۆلين ليڤيت سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، هێرشەکان بە راوێژ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سەربە حەماسیان کرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆسەر پێگەکانی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامدا. بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل پێگە…
Total
0
Share