نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لەئێستادا، ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و یەک دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی 17 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 537 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 627 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 657 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 718 هەزار دینارە.