عومەر گوڵپی: هەژاران ناتوانن پارەی كارەبای 24 كاتژمێری بدەن

عومەر گوڵپی رایگەیاند، تێناگات لەوەی بۆچی بەرگریی لە خەڵكی فەقیر و هەژار بكەن، لەلایەن كادیریی دەسەڵاتەوە پەلامارییان دەدرێت لەكاتێكدا تەنها ئەوان بەرگریی لە هەژاران دەكەن.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “تێناگەم بۆچی هەركاتێك بەرگریی لە هەژاران بكەین پەلامار دەدرێین لە كاتێكدا تەنها دەڵێین هەژاران ناتوانن ئەم پارەیە بدەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەمە لە كاتێكدا خۆیان پێیان وایە میللەتەكە ئەوەندە هەژارە سواڵی نانی وشكی پێدەشێت، باشە ئەگەر خەڵكێك پێویستی بە نان هەبێت كە خێزانێك پێویستی تەنها بە نزیكەی 15 هەزارە دینار هەیە بۆ مانگێك، چۆن دەتوانێت زیاتر لە 100 هەزار دینار بە كارەبا بدات؟”.

باسی لەوەشكردووە، “دیارە هیچ سنورێك بۆ كۆیلایەتی نەماوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
زیاتر ببینە

جێگری پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران: کۆمسیۆن بە کارانەکراوە دادەنێین

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ئەنجومەنەکە…
Total
0
Share