کوەیت تەمەنی هاوسەرگیری بۆ 18 ساڵ بەرزکردەوە

کوەیت یاسای باری کەسێتی وڵاتەکەی هەموارکردەوە کە تێیدا تەمەنی هاوسەرگیری بۆ 18 ساڵ بەرزکردەوە.

بەپێی مەرسومێک کە لە رۆژنامەی رەسمی کوەیت بڵاوکراوەتەوە، هەمواری ماددەی 26 ی یاسای باری کەسێتی کراوە و لە رۆژی بڵاوکردنەوەی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی هەموارەکە، رێگا بە واژووکردنی هیچ گرێبەستێکی هاوسەرگیریی نادرێت کە تەمەنی هاوسەرەکان لە 18 ساڵان کەمتربێت.

هەمواری یاسای باری کەسێتی لە کوەیت بە مەبەستی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە و توندوتیژییە دژی ژنانی وڵاتەکە.

ناسر سمیت وەزیری دادی کوەیت پێشتر رایگەیاندبوو، 30% ی هاوسەرگیری پێشوەختە لە وڵاتەکە، هاوڵاتییانی بیانین، کە زۆرینەیان سعودی و سوری و ئێرانی و ئەفغانین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران: ئێران دانی بەوەدا ناوە کە هەڵەیەک کراوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی دەڤەری سۆران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دان…
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: لە شـ.ـەڕی دژ بە ئێران بەشدار نابین

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراکرد. فێردریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێمە هیچ بەرەیەکی شـ.ـەڕەکەمان…
Total
0
Share