کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کشایەوە

ئەمڕۆ موحەرەم ئینجە خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کشاندەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەو، ئەمڕۆ پێنجشەممە موحەرەم ئینجە کاندیدی پارتی مەملەکەت لە خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کشاوەتەوە.

بڕیارەکەی ئینجە لەدوای ئەو فشارانەوە دێت کە لە ئەندامانی حزبەکەی و کەسایەتییە نزیکەکانەوە لێیکرا بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا.

بڕیارە 14 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا ئەنجامبدرێت، لە ئێستا رکابەری سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لەنێوان هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆگان کاندیدی هاوپەیمانیی کۆماری و کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نەتەوەییدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: مـوجتەبا خامنەیی هیچ کاتێک توانای باوکی نابێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، مـوجتەبا خامنەیی هیچ کاتێک توانای باوکی نابێت. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی لەژیاندا…
زیاتر ببینە

پەندێك بە سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان لێكدەدرێتەوە و بەهۆیەوە ژنە پێشكەشكارێك سزادەدرێت

سەدەف كەباش ژنە میدیاكاری تورك بەتۆمەتی “سووكایەتیكردن بە سەرۆك” زیندانیدەكرێت. هەینیی ڕابردوو لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامە تەلەڤیزیۆنییەكەیدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ…
Total
0
Share