پەیوەندیی نێوان حەبی پەستانی خوێن و خەمۆکی چییە؟

پاتیمات یاخیاڤا، پزیشکی دەرونی ئاماژە بەوە دەکات، بەرزیی پەستانی خوێن و ئەو حەبانەی بۆی بەکاردێن، دەبنەهۆی خەمۆکی.

ئەو پزیشکە دەرونییە باسلەوەدەکات، هەندێک دەرمان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبنەهۆی خەمۆکی کە وەک ماندوێتی، خەواڵویی، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، یان چەند نیشانەیەکی دیکە دەردەکەوێت.

دەشڵێت، دەرمانەکان رەنگە ببنە هۆی بێوزەیی، هەستکردن بە دڵتەنگی، یان تەنانەت خەمۆکی، بەتایبەتیش ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری بەرزیی پەستانی خوێن بەکاردەهێنرێن.

بە وتەی ئەو، بەڵگە هەیە کە بەکارهێنانی کۆرتیزۆل بۆ ماوەیەکی زۆر، کە دژەهەوکردن و دژە هەستیارییە، ئەوکەسە توشی خەمۆکی دەکات.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، پێیویستە پزیشکان پێش نوسینی دەرمان بۆ نەخۆش، تەواوی حاڵەتەکان هەڵبسەنگێنێت بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدات. بۆ نمونە لە حاڵەتی هەستکردن بەوەی نەخۆشەکە کەمێکیش خەمۆکیی هەیە، دەرمانی جێگرەوە بەکاربهێنێت، هەروەها لە مێژووی خەمۆکیی نەخۆشەکە و توندی حاڵەتەکەی بکۆڵێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
Total
0
Share