چەند خوویەك كە پیری پێش دەخەن و دەبێت لێیان دووربكەویتەوە

لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێ، دەتوانیت بە گۆڕینی هەندێك خووی سادە ژیانت بگۆڕیت بەرەو باشتر، جگە لەوەش خۆت بپارێزیت لە پیربوونی پێشوەختەوە و مانەوەت بە چالاكی و وزەوە سەرەڕای زۆربوونی ژمارەی ساڵەكانی تەمەن.

كۆتایی هەر ساڵێك و دەستپێكی ساڵی نوێ، گرنگە مرۆڤ بیر لەوەبكاتەوە، هەندێك شتی خۆی بگۆڕێت بەرەو باشتر، خووە خراپەكان باش بكات و باشەكانیش زیاتر پەرەپێبدات.

رۆژنامەی تەندروستی Nutrisense دەڵێت، “پیری دواناخرێت، پیری خۆی لە خۆیدا شتێكی سروشتییە لە ژیانی مرۆڤدا روودەدات، بەڵام خۆی خراپ دەتوانێت نیشانەكانی پێشبخات”.

لەلایەكی دیكەشەوە، رۆژنامەی Times of India چەند خوویەكی خراپی خستووەتەڕوو كە دەبێت دەستبەرداریان ببیت بۆ ئەوەی نیشانەكانی پیری دوابەخەیت و بەم جۆرەن:

یەكەم: خواردنی خراپ بۆ تەندروستی (خواردنەوە گازییەكان، خواردنی پڕۆسێسكراو، زۆر چەور، كاربۆهێدرایتی زۆر و زۆری تر كە هەمووان دەزانن خراپە، بەڵام هەر دەیخۆن.)

دووەم: دوودڵی و راڕایی و هیلاككردنی مێشك، فشاری دەروونی.

سێیەم: نەخەوتن بە بڕی پێویست، كە حەوت كاتژمێرە لە هەر شەو و رۆژێكدا.

چوارەم: خووی جگەرەكێشان.

پێنجەم: ئەنجامنەدانی وەرزش و جووڵە و نەڕۆیشتن بەپێ.

شەشەم: نەچوونە بەردەم تیشكی خۆر.

حەوتەم: زۆر مانەوە لەبەردەم شاشەی كۆمپیوتەر و مۆبایل و ئایپاد و تەلەفزیۆن.

هەشتەم: نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو.

نۆیەم: زۆر خواردنی شەكر (ئەم خاڵە تەنها شەكری هاڕاو ناگرێتەوە، خۆراكە شیرینكراوەكانیش، كێك و پاقلاوە و شیرنەمەنییەكانیش).

بابەتی پێشتر

یەكێتی لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین كورسی بەدەستهێنا‍

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە پۆلیسی كەركوكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share